ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ دەبێتە خاوەنی مووچەیەکی خەیاڵی

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشىەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی، بەم دواییە رازی بووە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بکاتەوە.

رۆژنامەی ئیندێپێندێت ئاشکرای کردووە، کارگێری شازادەکان ئۆفەرێکی دیکەیان پێشکەش بە هێرشبەری لاوی یانەکەیان کردووە و، ئامادەن لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، مووچەی هەفتانەی بۆ یەک ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە، ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە بیر لەم بابەتە بکاتەوە.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و، دەنگۆیەکیش هەیە دەیەوێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button