ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
مانچێستەر سیتی ژمارەیەكی نایابی لە چامپیۆنسلیگ تۆماركرد

یاریگا-
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی نایابی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد.
سپۆرتینگ لشبۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.
گۆڵەكانی سیتی لەلایەن ڕیاز مەحرەز ، بێرناردۆ سێلڤا دوو گۆڵ ، فیل فۆدین و ڕەحیم ستیرلینگ تۆمار كران.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مانچێستەر سیتی چوویە ڕیزی ئەو 13 یانەیەوە كە 200 گۆڵیان لە چامپیۆنسلیگ تۆمار كردووە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە مانچێستەر سیتی بە كەمترین یاری گەشتووەتە ئەو ژمارە گۆڵە و بەوەش بوو بە خێراترین یانە بگاتە ئەو ژمارەیە.
مان سیتی بە ئەنجامدانی تەنها 97 یاری توانی 200 گۆڵ تۆمار بكات ، لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.