یاریگا-
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە گرێبەستی سائول نیگێزی ئیسپانی.
یانە لەندەنیەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەشێوەی خواستن سائولی گواستەوە ڕیزەكانی و لە گرێبەستەكەیدایە مافی كڕینەوەی یاریزانەكەی هەیە.
بەپێی زانیاریەكانی ذە تیلیگراف چێڵسی بڕیاری داوا كە یاریزانەكە نەكڕێت و ناوەڕاستكارە ئیسپانیەكە بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی كە ئەتلەتیكۆ مەدریدە.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە بلوز بڕیاریداوە ئەو بەندەی گرێبەستەكەی كارا نەكات كە دەیتوانی بە 35 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە بكڕێت ، چونكە ناوبراو نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا بكاتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە سائول لە پلانەكانی تۆماس تۆخێلدا نیە و یاریزانەكە كەمترین كات بەشداری كردووە لە نێو یاریزانەكانی هێڵی ناوەنددا.