یوێفا هاندەرانی خەڵات دەکات
یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” بریاریداوە بەرامبەر رێزگرتن لەو هاندەرانەی لە ماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاری یانەکانیان بوون و لە یاریگاکان دابڕان، 30 هەزار بلێتی یارییەکانی کۆتایی وەکو خەڵات پێشکەشیان بکات.
ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوێفا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئەوان وەکو رێز لێنانێک بەرامبەر هاندەرانی یانەکانی کیشوەرەکەیان، کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی نزیکی دوو سال لە یاریگاکان دابڕان،30 هەزار بلێتی خۆرایی پێشکەشیان دەکەن.
سەرۆکەکەی یوێفا گووتیشی ” ئەو یانانەی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەردەکەون، هەر یەکە و پێنج هەزار بلیت پێشکەش هاندەرانی هەردوو یانە دەکرێت، هەروەها یانەکانی بۆ یاری کۆتایی خولی ئەوروپاش سەردەکەون، ئەوانیش هەشت هەزار بلیتیان پێشکەش دەکرێت و، هەروەها یانەکانی خانمانیش ئەوانەی یانەکانیان دەگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەر یەکە و شەش هەزار بلیتیان پێشکەش دەکرێت.