ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ هەموو شتێکی یەکلایی کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت دوای 10 ساڵ خولی وڵاتەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی Le Parisienـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی شازادەکان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە وەڵامی بەرپرسانی یانەکەی لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بداتەوە و، هاوینی داهاتوو بە یەکجاری ریزەکانی جێدێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە ئێمباپێ خەونی منداڵی یاریکردنە بۆ یانەی ریال مەدرید، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button