ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا جۆری پێكانەكەی ئاراوخۆی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جۆری پێكانەكەی ڕۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی ئاشكرا كرد.

ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا.

لە یاریەكەدا ئاراوخۆ تووشی پێكان هات و لە سەرەتایی گێمی دووەم یاریگای جێهێشت و ئیریك گارسیا جێگای گرتەوە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: ڕۆناڵد ئاراوخۆ هەست بە ئازار دەكات لە قاچی چەپیدا و پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button