ئه‌وروپائیسپانیا

ئاراوخۆ داوای لێبوردن لە ئیسپانیۆل دەكات

Yariga App

یاریگا-

ڕۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای لێبوردن لە ئیسپانیۆل دەكات.

ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 46ی یاریەكەدا ئاراوخۆ بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

لە كاتی یاریەكەدا و لە كاتی كردنە دەرەوەی پیكێدا بەكارتی سوور ئاراوخۆ بە یاریزانە یەدەگەكانی ئیسپانیۆلی وتوە ” بچنەوە پلە دووەكان ”

لە دوای یاریەكە ئاراوخۆ لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ” دەمەوێت داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئیسپانیۆل بكەم ، بۆ ئەو كردارەی ئەمڕۆ ئەنجامم دا، هەموو شتێك كە ڕوویدا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەكانی دێربیەوە بوو ، من خۆم بە بەڕێز دەزانم و ڕێز لە یانەكانی دیكە دەگرم ، بۆیە شانازی ناكەم بەوەی كە ڕوویدا ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button