یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا جۆری پێكانەكەی مەیسن ماونتی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی چێلسیان ئاشكراكرد.
چێڵسی لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا ڕووبەڕووی پالمیراسی بەڕازیلی بوویەوە و یاریەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە و توانی بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا نازناوەكە بباتەوە.
لە خولەكی 31ی یاریەكەدا ماونت تووشی پێكان هات و بە هۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.
ڕۆژنامەی ذە سەن ئاشكرایكرد ماونت لە پاژنەی پێیدا پێكانی هەیە و لە چەند یاریەكی یانەكەی بێ بەش دەبێت.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لەكاتی جێهێشتنی یاریگادا یاریزانەكە بە دارشەقەوە بینراوە و لە كاتی گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات.