ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پۆچێتینیۆ: ئێمباپێ چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پێیوایە کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکەی چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی دەڵێت ” هەموومان دەزانین ئێمباپێ یاریزانێکی بە توانایە و زۆر بە باشی لە داهاتوو دەڕوانێت، ئەو چەند راوێژکارێکی باشی هەیە و بە باشی بیر لە داهاتووی ئەو یاریزانە دەکەن، من لەو بڕوایەدام ئەو یاریزانە چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە ”.

کلیان ئێمباپێ هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و، دەنگۆیەکیش هەیە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button