ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کاسێمیرۆ و مێندی مەترسیان لەسەرە

Yariga App

یاریگا
کاسێمرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید و هەروەها فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی ئەو یانەیە، مەترسی ئەوەیان لەسەر بۆ یاری گەڕانەوە بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ بەشداری نەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەو دوو یاریزانە شاهانەکان ئەگەر بێتو لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانە فەرەنسیەکە کارتی زەردیان پێ بدرێت، ئەو هەر یەکەیان دەبن بە خاوەنی دوو کارتی زەرد و بۆ یاری گەڕانەوە ناتوانن بەشداری بکەن.

ریال مەدرید نۆی ئەم مانگە لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یانەی پاریس سانجێرمان و، پاشان دوای یەک مانگی دیکە لە یاری گەڕانەوە میوانداری یانە فەرەنسیەکە دەکەن.

Back to top button