ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دی ماریا لەوانەیە بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نەبێت

Yariga App

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بووە، بەرامبەر ریال مەدرید بەشداری نەکات.

رۆژنامەی Le10Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یاریزاناکەی شازادەکان لە یاری بەرامبەر لیل بەهۆی پێکان لە خولەکی 45 بە ناچاری یاریگای جێهێشت، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە پێکانەکەی قورس نیە، بەڵام سبەی ئەو یاریزانە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و چارەنوسی یەکلایی دەکرێتەوە.

پاریس سانجێرمان 15ـی ئەم مانگە لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری ریال مەدرید دەکات، بۆ ئەم یارییە سێرخیۆ رامۆس و نێیمار بەهۆی پێکان ئەستەمە بەشداری بکەن و تاوەکو ئێستا چارەنوسی دی ماریاش یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button