ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
ئێمباپێ لەسەر دەنگۆی پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید هاتەدەنگ
یاریگا-کایلیان ئێمباپێ ئەستێرەی پاریس سان جێرمان سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە گووایە لە ئێستاوە گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆکردووە و ووتەکانی ترس دەخاتە دڵی مەدرید.
پاش سەرکەوتنەکەی شەوی رابردوویان کە تێیدا ناوبراو گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد، ئێمباپێ بۆ پڕایم سپۆرت فەڕەنسا وتی “نەخێر من هیچ بڕیارێکم نەداوە لەسەر داهاتووم. یارییەکەی بەرامبەر مەدریدیش لە خولی پاڵەوانەکان رەنگە زۆر شت بگۆڕێت. راستە من ئێستا ئازادم لەوەی قسە لەگەڵ هەر یانەیەک بکەم کە بمەوێت بەڵام ناچم لەم کاتەدا قسە لەگەڵ یانەیەک بکەم کە رکابەرمانن”.
ئەم لێدوانەی ئێمباپێ پێشهاتێکی نوێیە بۆ مەدرید و رەنگە ئەو یانەیە ناچاربکات راستەوخۆ دوای قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان، هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ بە فەرمی کردنی گواستنەوەکە.