ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مەشقەکانی ئێریکسن لەگەڵ برێنتفۆرد دەست پێدەکات
یاریگا-ئەمڕۆ کریستیان ئێریکسن بەفەرمی پەیوەندی بە ناوەندی مەشقەکانی برێنتفۆردەوە کرد.
وابڕیارە دوای چاوپێکەوتن و یەکترناسین لەگەڵ ستاف و یاریزانانی یانەکەدا، ناوبراو بەمزووانە دەست بە مەشقکردن بکات و رەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ یاریکردن ئامادەبێت.
ئەستێرە بە ئەزموونەکە لە گواستنەوەی زستانەدا روویکردە ئەو یانەیە پاش جێهێشتنی ئینتەر بەهۆی ئەو رووداوەی لە یۆرۆی پارساڵ بەسەری هات.