ئیتاڵیا
مۆراتا: ئەو ئاگرەمان دۆزییەوە کە لەدەستمان دابوو
یاریگا-ئەلڤارۆ مۆراتا دڵخۆشە بە ئاستی یانەکەی پاش سەرکەوتنەکەی شەوی رابردووییان.
یۆڤی ٢-٠ لە ڤیرۆنای بردەوە لەو یارییەی ڤلاهۆڤیج و زەکەریای هەردوو یاریزانی نوێ گۆڵەکانیان تۆمارکرد و مۆراتا گۆڵی دووهەمی دروست کرد.
مۆراتا دوای یارییەکە وتی “خۆشحاڵم چونکە ئەو هەستە بەهێز و ئاگرەمان دۆزییەوە کە لەدەستمان دابوو”.
سەبارەت بە شکستهێنانی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا وتی “ئەوەی روویدا روویدا، من ئێستا دڵخۆشم و راهێنەریش پێی وتووم کە لە پلانەکانی یانەکەدام، هەروەها ئەمڕۆ لە کاتی یارییەکەدا هاندەران چەپڵەیان بۆ لێدام. هەستێکی خۆشە کە بزانیت تۆیان لا گرنگە و ئێستاش لێرە ئەو هەستەم هەیە<
ناوبراو ئەگەری ئەوەی زۆربوو لە گواستنەوەی زستانە رووبکاتە بارسێلۆنا بەڵام بە خواستن لە یۆڤییە و ئەتلەتیکۆی خاوەن رێگەی نەدا.