ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی داوا لە هاندەران دەكات پاڵپشتی دیمبلی بكەن

Yariga App

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ئەتلەتیكۆ مەدرید.

بارسێلۆنا لەیاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە چاڤی ووتی: ئەوە زیاتر بوو لە بردنەوەیەك هەمووان پێوویستیان بەو بردنەوەیە بوو ، هاندەران دەستەی ڕاهێنەران یاریزانەكان ، ئاستێكی زۆر زۆر باشمان پێشكەشكرد ، بردنەوەكەمان دەبێتە خاڵێكی وەرگێڕان.

هەروەها ووتیشی: دەمەوێت داوا لەهاندەران بكەم كە پاڵپشتی دیمبلی بكەن ، هەرچەند ئەوەشیان كردووە بێگومان ، بەڵام ئێستا كاتی ئەوەیە یارمەتی بدەین ، داوایان لێدەكەم بوەستن لەوەی فیكەی ناڕەزایی لە دژی لێبدەن.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و یاریەك كەمتریشی ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button