ئەفریقا
مانێ پەیامێك ئاڕاستەی محەمەد سەڵاح دەكات
یاریگا-
سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پەیامێك ئاڕاستەی محەمەد سەڵاحی میسڕی دەكات.
سەنیگال توانی لە یاری كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە میسڕ بباتەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا نازناوەكەی بەدەستهێنا.
مانێ لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی بی ئێن سپۆرت ووتی: سوپاسی خوا ئەكەم كە ئەو نازناوەمان بردەوە لەگەڵ هەڵبژاردەكەم ، یاریەكی سەخت بوو بەڵام گەشتین بە ئامانجەكەمان ، ویستمان بیبەینەوە و خواش یارمەتی داین ، وە سوپاسی گەلی سەنیگال دەكەم.
هەروەها ووتیشی: بە محەمەد سەڵاحم ووت تۆ هەمیشە یاریزانێكی گەورە دەبیت ومن ڕێزێكی زۆرم بۆت هەیە.