ئینگلتەراگرنگترین

بابەتی گرینوود یاریزانانی یونایتدی دوو بەش کردووە

Yariga App

کەیسی مەیسن گرینوود بووەتە هۆی ئەوەی یاریزانانی مانچێستەریونایتد دابەش بن بەسەر دوو بەرەی جیاواز.

دوای ئەوەی راگەیەندرا گرینوود دەستدرێژی جەستەیی و سێکسی کردووەتە سەر خۆشەویستەکەی، راستەوخۆ هەریەک لە رۆناڵدۆ، لیندیلۆف و کاڤانی ئەو یاریزانەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان سڕییەوە، پاشانیش چەند یاریزانێکی دیکە بەدوای ئەواندا ئەو کارەیان کرد.

رۆژنامەی سەن ، هەرچەندە ناوی کەسی نەهێناوە بەڵام دەڵێت هەموو یاریزانەکان لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا نین و  بەشێکیان وتوویانە دەبێت لەم کاتەدا یەکگرتووبن و نابێت پشت بکەنەوە هاوڕێیەکیان ئەمەش دەمەقاڵێ و ناکۆکی لێکەوتۆتەوە و  وایکردووە  ژووری خۆگۆڕینی یانەکە دابەش بێت بەسەر دوو بەرەدا.

بەر لە یارییەکەی میدڵسبرۆ لە جامی ئینگلتەرا کە تێیدا تووشی شکست هاتن، بە روونی بە رووخساری یاریزانەکانەوە خەمناکی دیاربوو ئەمەش لە یارییەکەدا رەنگدانەوەی هەبوو کە تێیدا یونایتد ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button