ئیتاڵیا

ئینزاگی: لە هەموو رووییەکەوە لەوان باشتربووین

Yariga App

یاریگا-سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان پێی وایە بێ بەختی هۆکاری شکستەکەیان بوو بەرامبەر ئەیسی میلان.

لە دێربی ئاگرینی میلانۆ دا، ئەیسی توانی ٢-١ شکست بە ئینتەر بهێنێت لەو یارییەی جیاوازی نێوانیان کەمبووەوە بۆ یەک خاڵ.

سیمۆن دوای یارییەکە وتی “ئەمە تۆپی پێ یە، ئێمە لە هەموو رووییەکەوە لەوان باشتربووین. بەختییان هەبوو لە گۆڵی یەکەم دا و گۆڵی دووهەم زیرەکانە بوو. لە کۆتا ٢٥ خولەکدا وورد نەبووین لە یاریییەکە دا و باجەکەیمان دا بەڵام تیمە گەورەکان هەمیشە شیکردنەوە بۆ هەڵەکانیان دەکەن و چارەسەری دەکەن. تا گۆڵی بەرامبەریش رێگەمان نەدان هیچ شتێک بکەن ئەمە وانەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە یارییەکان یەکلابکەینەوە ئەو کاتانەی  باشترین”.

ئینتەر یارییەک کەمتری ئەنجامداوە بەڵام ئەم ئەنجامە تین و ووزەیەکی نوێی بەخشییە رکابەرەکانی کە جگە لە میلان، ناپۆلیش ئێستا لە کایەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button