ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریکارێکی گەیشتە رێکەوتن

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ماوەیەکە هەوڵەکانی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەکەی دەستپێکردووە و، دەنگۆیەکیش هەیە هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات و، پێدەچێت یانەکەشی بە داواکەی رازی بێت، بۆیە هەردوولا نزیکن لە رێکەوتنی کۆتایی و بەم زووانە گرێبەستی ئەو یاریزانە لاوە نوێدەکرێتەوە.

ئاراوخۆ هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، چەندین یانە لەوانەش مانچێستەر یونایتد لە هەوڵی ئەوەدان هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button