یاریگا–
ئێدێر ملیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئینگلیزیەکە لە مانەوەی هەردوو بەرگریکاری یانەکەی رۆدیگێر و کریستێنسێن بێ ئومێد بووە، بۆیە ئەوان لە ئێستاوە هەوڵی دیاریکردنی شوێنگرەوەی ئەو دوو یاریزانە دەدەن و یەکێک لە ئامانجەکانیشیان بەرگریکارەکەی شاهانەکان.
ملیتاو لە هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت و، ئەستەمە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی یانەکەی دەستبەرداری بێت.