ئەفریقا

ڕاهێنەری سەنیگال: جامەكە دەبەینەوە ئەگەر ڕووبەڕووی كامیرۆن ببینەوە یان میسڕ

Yariga App

یاریگا-

ئالیۆ سیسیەی سەنیگالی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سەنیگال ڕایگەیاند ڕووبەڕووی هەر كام لەو دوو هەڵبژاردەیەی دیكە ببینەوە جامەكە دەبەنەوە.

سەنیگال توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بۆركینا فاسۆ بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و بەرامبەر براوەی كامیرۆن و میسڕ یاری دەكات.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی سەنیگال ووتی: دەمەوێت پیرۆزبایی لە یاریزانەكانم بكەم توانیان بە شێوازێكی درووست مامەڵە لەگەڵ یاریەكەدا بكەن.

هەروەها ووتیشی: ئێمە تەواو ڕازین بەڵام ئێمە نەهاتبووین بۆ گەشتن بە یاری كۆتایی ، ئێمە هاتووین بۆ بردنەوەی جامەكە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەگەر ڕووبەڕووی كامیرۆن ببینەوە یان میسڕ ئێمە دەبینە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button