ئیسپانیا

رۆناڵدۆی بەڕازیلی :ئێمە لە سەردەمێکی هەڵە یاریمان دەکرد

Yariga App

دالیما رۆناڵدۆ ئەفسانەی مێژوویی بەڕازیل  توانجی هەیە لەسەر ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن موچەی کایلیان ئێمباپێ ٥٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت.

دوێنێ رۆژنامەی بیڵد، لە هەواڵێکدا ریگەیاند ریاڵ مەدرید و ئێمباپێ لەسەر گرێبەستی نێوانیان رێککەوتوون و موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە دەگاتە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی مارکا لەسەر ئەو پرسە قسەی لەگەڵ رۆناڵدۆی بەڕازیلی کردووە  وئەویش لە وەڵامدا وتی “ئێمە لە سەردەمێكی هەڵە یاریمان دەکرد (بەپێکەنینەوە)، پیشەسازی تۆپی پێ بەردەوام لە گەشە کردن دایە و مافی یاریزانانە موچەی زیاتر و زیاتر وەربگرن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button