ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
کاسانۆ: دەبوو ڤلاهۆڤیج رووبکاتە ئارسناڵ یان تۆتنهام
ئەنتۆنیۆ کاسانۆ پێی وایە دوشان ڤلاهۆڤیج هەڵەی کردووە لە هەڵبژاردنی یوڤێنتۆس.
سەرەتای ئەم مانگە ئەگەری ئەوە بەهێزبوو ناوبراو رووبکاتە پریمەرلیگ بەڵام سەرجەم ئۆفەرەکانی ئەو خولەی پشتگوێ خست لە پێناو یۆڤی.
کاسانۆ لە کەناڵی بۆبۆ وتی”ئانیێلی (سەرۆکی یۆڤی) کارێکی گەورەی کرد کە چاوەڕواننەدەکرا بە خەرج کردنی پارەیەکی زۆر بەڵام دڵنیام لەوەی ئالێگری بەهەمان شێوازی ئێستا یاری دەکات و هیچ ناگۆڕێت. بە بڕوای من یاریزانێک وەک ئەو لەم قۆناغەیدا باشتربوو رووبکاتە یانەیەکی وەک ئارسناڵ، تۆتنهام یاخود سیڤیلیا هاوشێوەی مارسیاڵ . ئەو یاریزانێکی بەهێزە بەڵام ئەمە بڕیارێکی سەرکێشانە بوو چونکە دەبێت لەوە زیاتربکات کە لە فیۆرەنتینا کردوویەتی”.
یۆڤی ٨٠ ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرجکرد و ساڵانەش ٧ ملیۆن یۆرۆ موچەی پێدەدات.