ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا گواستنەوەی مۆراتا رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی یاری دەکات، بەهیچ شێوەیەک ئامانجی ئەم زستانەی یانەی بارسێلۆنای وڵاتەکەی نیە.

کەناڵی Rac1 بڵاویکردەوە کە کارگێری بلاوگرانا بەهیچ شێوەیەک بریاری نەداوە ئەم زستانە هێرشىەرەکەی پێشووی یانەی ریال مەدرید بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە باس لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن رەتدەکرێنەوە.

پێشتر دەنگۆیەک هەبوو کە بارسێلۆنا دەیەوێت مۆراتا وەکو شوێنگرەوەی عوسمان دێمبلێ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام بە گواستنەوەی ئامادۆ ترائۆرێ ئەو یاریزانە چانسی لەبەر کردنی درێسی ئەو یانەیەی نەماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button