هۆکارێکی قوڵ لە پشت بانگهێشتنەکردنی پیکێ وە هەیە بۆ ئاهەنگەکەی مێسی و هاوڕێکانی بارسا و رۆژنامەنووسێکیش ئاشکرای دەکات.
مێسی لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێ دێرینەکانی لە بارسا پێکەوە ئاهەنگییان گێڕا بەڵام پیکێ نەبینرا. لویس کانوت رۆژنامەنووسی ئیسپانی بۆ ئیسپۆرت ٣ وتی “پەیوەندی نێوانیان تێکچووە لە ئەنجامی رازیبوونی پیکێ بە گرێبەستە نوێیەکەی بارسا بە مووچەیەکی کەمتر. ئەمە مێسی ئازاردا چونکە پیکێ رازی نەبوو ئەوکارە بکات تاوەکو مێسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و ئەگەر زووتر بکرایە رەنگە مێسی بیتوانیایە لە یانەکە بمێنێتەوە”.
رۆژنامەنووسەکە دەشڵێت چەند نامەیەکی وەتسئەپ هەن لەلایەن مێسییەوە و خۆم بینیومن کە بۆ یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی بارسای ناردووە و تێیدا دڵتەنگی خۆی دەربڕیووە بەوکارەی پیکێ و پێی وایە ئەوان بەتەنیا جێیان هێشتووە”.
هەریەک لە چاڤی، بوسکێتس و ئەلبا لە کۆبوونەوەکەی مێسی بەشداربوون.