ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئاراوخۆ مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا
رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بەمەرجێک مووچەکەی زیاد بکرێت.

بەرگریکارە ئۆرگواییەکەی بلاوگرانا بەم دواییە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەر ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی یانەکەی ناچار بکات بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە، رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆش مەرجەکانی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات و دیارترین مەرجیشی زیاد کردنی مووچەکەیەتی.

ئاراوخۆ گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2023 لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، کارگێری بارسێلۆناش ئامادەیە گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە، واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی 2026 نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button