ئینگلتەرا

بەیاننامە سارد و سڕەکەی ئێڤەرتۆن لە هەواڵی دوورخستنەوەی بینیتێز

ئەمڕۆ یانەی ئێڤەرتۆن دوورخستنەوەی رافا بینیتێزی راگەیاند و بەیاننامەی فەرمی یانەکەش بووە جێگەی باسی میدیاکانی بەریتانیا.

هەمیشە وەک کلتورێک لە کاتی هەواڵی دوورخستنەوەی راهێنەراندا یانەکان  سوپاسی راهێنەرەکەی پێشوویان دەکەن، رۆژنامەی سەن شێوازی دوورخستنەوەکەی بینیتێزی بە “دڕندانە” ناوبردووە.

ئەمە دەقی بەیاننامەکەی ئێڤەرتۆنە

“یانەی ئێڤەرتۆن رۆیشتنی رافا بینیتێز رایدەگەیەنێت وەک راهێنەری تیمی یەکەم. بینیتێز کە لە مانگی شەشی ٢٠٢١ بووە راهێنەر  بە زووترین کات و راستەوخۆ لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە. هەواڵی جێگرەوەی لە کاتی خۆیدا رادەگەیەندرێت”.

ئێڤەرتۆن ئەم هەفتەیە ١-٢ دۆڕا بە نۆریچ و لەسەر دەستی ئێڤەرتۆن نزیکن لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی پلە یەک. لە ئێستادا لە پلەی ١٦هەمی ریزبەندی خولەکەدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button