ئینگڵته‌راگرنگترین

رافا بینیتێز لە ئێڤەرتۆن دەرکرا

Captain Korek

رافائیل بینیتێز راهێنەری بە ئەزموون لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە وەکو راهێنەری ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی.

راهێنەرەکەی پێشووی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید، لە چینەوە گەڕێندرایەوە ئینگلتەرا بەو هیوای یانەکە رزگاربکات لەو قەیرانەی ئاست و ئەنجامەی کە تێی کەوتووە بەڵام بە هاتنی بینیتێز نەک تۆفییس ئاستییان بەرزنەبووەوە بەڵکو خراپتر بوون.

ئێڤەرتۆن لەم هەفتەیەدا ١-٢ دۆڕا بە نۆریچ سیتی و دابەزی بۆ پلەی ١٦هەمی ریزبەندی پریمەرلیگ.

بەگوێرەی  نوێترین هەواڵەکان هەریەک لە رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری بەلجیکا و  دەنکان فێرگسۆن بەهێزترین کاندیدن بۆ جێگرتنەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button