یاریگا–
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی ئاشکرای کرد لیۆناردۆ سپینازۆرلا لەوانەیە ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەک نەکاتەوە.
راهێنەرەکەی گورگەکان لەبارەی پێکانەکەی بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکرێن چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە مانگی دووی ئەمساڵ لە پێکانەکەی رزگار بێت و گووتی ” کێ دەڵێت سپینازۆلا مانگی دووی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، پێکانەکەی ئەو یاریزانە زۆر قورسە و پێویستی بە کات هەیە، من هەر لە سەرەتاوە پێشبینی ئەوەم کردووە لەوانەیە ئەم وەرزە نەیتوانێت بگەڕێتەوە ”.
سپینازۆرلا ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و، چاوەڕێ دەکرا ئەو یاریزانە پێش یارییەکان پاشکۆی مۆندیالی داهاتوو بگەڕێتەوە و بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی بکات.