خوولهکانی دیکە
چارەنوسی رۆناڵدۆ بۆ یاری داهاتوو یەکلایی نەکرایەوە

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی پێکان ماوەیەکە لە یاریگاکان دابڕاوە و، بەشداری کردنی بۆ یاری داهاتووش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوە.
رالف راننیک راهێنەری شەیتانە سوورەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، سەبارەت بە بەشداری کردنی هێرشىەرە پۆرتوگالیەکەی گووتی ” کریس دوێنێ و ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی کردووە، بۆیە لەوانەیە بۆ ئەم یارییە بەردەست بێت، دوێنێ و ئەمڕۆ راهێنانەکانی کردووە و چاوەڕێ دەکەین تاوەکو پێش یارییەکە بزانین چی روودەدات ”.
مانچێستەر یونایتد سبەی شەممە لە گەڕی 22ـی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی کاتژمێر 20:30 خولەک بەکاتی هەولێر رووبەڕووی ئاستۆن ڤێلا دەبێتەوە.