ئهمریکائیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: گۆدین ئیتاڵیای بەرەو بەڕازیل جێهێشت
یاریگا-دیێگۆ گۆدین کاپتنی پێشووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گەڕایەوە کیشوەری ئەمریکای باشوور.
بەرگریکارە مێژووییەکەی ئەتلەتی و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە هاوینی ٢٠٢٠ روویکردە خولی ئیتاڵی بەڵام پاش بەسەربردنی وەرزێک لە ئینتەر و نیو وەرز لە کالیاری، مانگی رابردوو کالیاری بە تەواوی ناوی لە لیستی یاریزانەکانیدا دەرهێنا پاش تەنها بەشداریکردن لە ١٢ یاری ئەم وەرزەدا.
ئەمڕۆش راگەیەندرا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاوەتەوە و پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مینیێرۆی بەڕازیلییەوە دەکات
گۆدین مانگی داهاتوو پێدەنێتە ٣٦هەمین ساڵی تەمەنی و پاش ١٥ ساڵ لە یاریگاکانی ئەورووپادا دەگەڕێتەوە ئەمریکای باشوور.