ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی: سەرسامم بە ئاستی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا نەیشاردەوە بەرامبەرەکەیان ئاستی بەرەو پێشچووە و رێچکەی خۆیان گرتووە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان زیاتر گووتی ” بارسێلۆنا کەسایەتیەکی بەرزی هەیە و هەفتە لە دوای هەفتە بارودۆخیان باشتر دەبێت، لەم یارییانەی دواییە ئەم شتە زۆر بە روونی دیارکەوتووە و ئەوان پێشکەوتنێکی باشیان هەبووە ”.

کارلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ” بلاوگرانا چەندی یاریزانێکی خاوەن ئەزموونی وەکو پیکێ، بۆسکێتس و ئالبای هەیە کە هەمیشە هاوکاری یانەکەیان دەکەن ”.

ئانچێلۆتی سەبارەت بە پێکهاتەی یانەکەشی گووتی ” دانی کارڤاخال چارەنوسی نادیارە، هەربۆیە لە بالی راستی هێلی بەرگری کێشەمان هەیە، لە نێوان ئاسینسیۆ و رۆدیگێر باشترەکە هەڵدەبژێرین، ئەمانە تەنها گومانی منن و هەموو یاریزانەکان حەز دەکەن بەشداری یارییەکە بکەن ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button