خەڵاتەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا كاف لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دەستكەوتە مادیەكانی ئەو هەڵبژاردانەی بڵاوكردەوە كە قۆناغی كۆمەڵەكان تێدەپەڕێنن.
بڕیاردرا بەزیادكردنی دەستكەوتە مادیەكان بۆ هەڵبژاردەكان لە قۆناغی كرانە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكەدا.
چاوەڕوان دەكرێت یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە 9ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و تا 6ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.
خەلاتەكانی پاڵەوانیەتیەكە:
ئەو هەڵبژاردانەی دەگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی بڕی 1.175 ملیۆن دۆلار وەردەگرن ، جاران 1 ملیۆن دۆلاریان وەردەگرت.
ئەو هەڵبژاردانەی دەگەنە قۆناغی نیوەی كۆتایی بڕی 2.200 ملیۆن دۆلار وەردەگرن جاران 2 ملیۆن دۆلاریان وەردەگرت.
هەڵبژاردەی دووەم بڕی 2.750 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت جاران 2.500 ملیۆنی وەردەگرت.
هەڵبژاردەی پاڵەوان بڕی 5 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت ، جاران 4.500 ملیۆن دۆلاریان وەردەگرت.