یاریگا-
هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولەكەی دیاریكرد.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەریەك لە یاریزانان ( كانسێلۆ ، مادیسۆن ، مارتێنلی ، ماونت ، ئۆدیگارد ، سۆن ، ستیرلینگ )ی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی 12ی خولەكەی دەستنیشانكرد.
– جواو كانسێلۆ ، لە مانگی ڕابردوودا 540 خولەك یاری كردووە توانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات و حەوت هەلی گۆڵكردنیشی درووستكردووە.
– جەیمس مادیسۆن ، لە مانگی ڕابردوودا 426 خولەك یاری كردووە توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات و 17 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.
– گابرێل مارتێنلی ، لە مانگی ڕابردوودا 505 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات و 15 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.
– مەیسن ماونت ، لە مانگی ڕابردوودا 630 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات و 19 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.
– مارتن ئۆدیگارد ، لە مانگی ڕابردوودا 500 خولەك یاری كردووە توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات و 13 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.
– سۆن هیۆنگ مین ، لە مانگی ڕابردوودا 433 خولەك یاری كردووە توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات و 14 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.
– ڕەحیم ستیرلینگ ، لە مانگی ڕابردوودا 450 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات و 15 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.