ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
گواستنەوەی یاریزانێکی ئارسناڵ بۆ رۆما یەکلابووەوە
یاریگا-ئاینسلی مایتلاند نایڵس بەرگریکاری ئارسناڵ پەیوەندی بە رۆماوە دەکات و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
ناوبراو لەم وەرزەدا دەرفەتێکی ئەوتۆی لەلایەن گەنەرزەوە پێنەدراوە و تیمەکەی مۆرینهۆش ئەم دەرفەتەی بەکارهێنا بۆ رازیکردنی یاریزانەکە.
گواستنەوەکە بە خواستنە تا کۆتایی وەرز، سەرەتا بڕیار وابوو رۆما مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانەی هەبێت دوای ئەو ماوەیە بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن و خواستنەکە بەرامبەر بە یەک ملیۆن یۆرۆ دەبێت بە بێ مافی کڕینەوە.
ئاینسلی دەبێتە یەکەم گرێبەستی رۆما لە گواستنەوەی زستانەدا.