ئینگلتەرا
لیڤەرپوول دەیەوێت یارییەکەی ئارسناڵ دوابخات
یاریگا-لیڤەرپوول داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەکات یارییەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ لە جامی کاراباو دوابخات.
ریدز بە بێ راهێنەرەکەیان و هەروەها ئالیسن، فیرمینیۆ و ماتیپ رووبەرووی چێڵسی بوونەوە لەم هەفتەیەی پریمەرلیگدا، بەڵام دوای ئەو یارییە ژمارەی کەیسەکانی یانەکە زیادی کرد و تا کار گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ مەشقەکانی یانەکە ئەنجام نەدرا.
لیڤەرپوول بەفەرمی رایگەیاند کەوا داواکارییان بەرزکردووەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتییەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە.
جگە لە پێکان و نەخۆشی، هەریەک لە محەمەد سەڵاح، سادیۆ مانێ و نەبی کیتا بەهۆی بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا یانەکەیان جێهێشتووە.