جیانلویجی دۆناروما چووە ریزی ئەو یاریزانانەی کە لە ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە.
پاریس رایگەیاند گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە خراوەتە ژێر چاودێری و کەرەنتین دەکرێت تا ئەوکاتەی پشکنینی داهاتووی نەرێنی دەبێت.
یانەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە خوان بێرنات لە کۆرۆنا چاک بووەتەوە بەڵام هێشتا هەواڵی نوێ نیە لەسەر لیۆنێل مێسی کە ئەویش پشکنینەکەی بە ئەرێنی گەڕابووەوە.
دۆناروما لە یارییەکەی جامی فەڕەنسا بەشداربوو کە تێیدا ٤-٠ شکستییان بە ڤانیس هێنا.