خولهکانی دیکە
ئینتەر میلان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئۆنانا دەست پێدەکات
یاریگا–
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، دەیەوێت لەم چەند رۆژەی داهاتوو گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی، بۆ گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی کامیرۆنی ئەو یانەیە دەست پێبکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی یانە هۆڵەندیەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، ئامادەش نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە هاوینی داهاتوو دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و، پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئەم گۆڵپارێزە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووەتەوە کە نێرازۆری لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ ئەوە دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئۆنانا بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.