یاریگا–
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ یاری داهاتووی یانەکەی دەتوانێت بەشداری بکات.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی بلاوگرانا دوای ئەوەی توانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری بێت، دوێنێ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کرد، ئەو یاریزانە دوای ناونوس کردنی لەلایەن ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا، دەتوانێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.
ئالڤێس نزیکەی مانگێک لەمەوبەر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بەڵام رێگەی پێنەدرا تا ئەم مانگە یاری بکات.