ئه‌وروپائینگلتەرا

دوای تێكچوونی پەیوەندی نێوان تۆخێل و لوكاكۆ چێڵسی داهاتووی یاریزانەكەی یەكلا كردەوە

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا باس لە داهاتووی ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی دەكەن دوای تێكچوونی پەیوەندیەكەیان لەگەڵ تۆخێل.

تۆخێل هێرشبەرەكەی لەكۆتا یاری بەرامبەر لیڤەرپول دوورخستەوە بەهۆی لێدوانەكانی كە دژی شێوازی یاریكردنی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە دابووی.

بەپێی زانیاریەكانی سكای سپۆرتی ئینگلیزی لوكاكۆ دەزانێت كە ئەو چاوپێكەوتنە بوویە هۆی دوورخستنەوەی لە یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لوكاكۆ ئەم زستانە ڕیزەكانی چێڵسی جێناهێڵێت و یانەكەش هیچ پلانێكی نیە تا بە خواستن بیداتە یانەیەك تا كۆتایی وەرز.

لوكاكۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ چێڵسی 18 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 7 گۆڵ تۆمار بكات و  دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button