ئیسپانیا

ئەنجامی ئەمڕۆی پشکنینی کۆرۆنای ڤینیسیوس

Yariga App

ڤینیسیوس جونیۆرز ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆرۆنا رزگاری بووە.

ڤینی لە یارییەکەی دوێنێ بەشداری نەکرد کە تێیدا ریاڵ مەدرید ٠-١ تووشی شکست هاتن بەرامبەر خیتافی. پشکنینی ئەمڕۆی یانەکە بە نەرێنی هاتووەتەوە بەڵام دەبێت پشکنینێکی دیکەی فەرمی بۆ لالیگا ئەنجام بدات و بەگوێرەی ئەوە رێگەی پێدەدرێت بگەڕێتەوە مەشقەکان.

پێشبینی دەکرێت ناوبراو بۆ یارییەکەی شەوی چوارشەممە لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەلکۆیانۆ ئامادەبێت بەڵام روون نیە بەشداری پێدەکرێت یاخود نا بەوپێیەی هەمیشە یانە گەورەکان دەرفەت بە یاریزانە یەدەگەکان دەدەن لەم پاڵەوانێتییەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button