ئینگلتەرا

لوکاکو باجی قسەکانی دا

Yariga App

رۆمیلو لوکاکو لەلایەن چێڵسییەوە سزادرا پاش لێدوانە کتوپڕەکەی ئەو یاریزانە.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە یەکێک بوو لە گەورەترین گواستنەوەکانی هاوینە بەڵام گەڕانەوەی بۆ چێڵسی بەوجۆرە نەبوو کە هەمووان دەیانویست و پاش بەرامبەربوونەرەکەیان لەگەڵ بێرنلی، راشکاوانە رایگەیاند دڵخۆش نیە لە چێڵسی و توخێلی راهێنەر پلانەکانی گۆڕیوە و لەگەڵ یاریکردنی ئەو ناگونجێت.
هەمووان چاوەڕوان بوون بزانن چێڵسی چ سزایەکی ئەو یاریزانە دەدات، تاوەکو ئەمڕۆ راگەیەندرا لوکاکو بانگهێشتی یارییە ئاگرینەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول نەکراوە.
دوور نیە بلوز، جگە لەم یارییە سزای دیکەی ئەو یاریزانەش بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button