یاریگا
پێگەی كۆرتوا و ڤالڤێردی بۆ بەشداریكردنیان لە یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێگەی بەشداریكردنی تیبۆ كۆرتوا و فیدریكۆ ڤالڤێردی لە یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی یەكلا كردەوە.
هەریەك لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، فیدی ڤالڤێردی ، ئیدوارد كامافینگا و تیبۆ كۆرتوا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی پشكنینی كامافینگا ، كۆرتوا و ڤالڤێردی نەرێنی بووە پێش یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو ئارانچا ڕۆدریگز لە ڕۆژنامەی كۆپی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕێگەی داوە كۆرتوا و ڤالڤێردی بەشدادی یاریەكەی خیتافی بكەن.