ئینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

یەکەم لێدوانی خۆرخی مێندیز لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی رۆناڵدۆ

یاریگا-خۆرخی مێندیز بەڕێوبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتە دەنگ لەسەر ئەو هەواڵانەی باس لە رۆیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەکەن لە مانچێستەر یونایتد.

مێندیز بۆ سکای سپۆرت وتی “رۆناڵدۆ زۆر دڵخۆشە لە مانچێستەر یونایتد، ئەو بەردەوام دەبێت لە نیشاندانی ئاستە بەرزەکەی هاوشێوەی سەرجەم ساڵانی پێشوو. دڵنیام ئەم وەرزەش زۆر سەرکەوتوودەبێت”.

دوێنێ رۆژنامی موندۆی ئیسپانی رایگەیاندبوو رۆناڵدۆ دڵخۆش نیە لە یونایتد و یەکێک لە بژاردەکانی بارسێلۆنایە بەڵام هەرزوو ئەو هەواڵە رەتکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button