ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
لیۆن رەتیکردەوە ئێمێرسۆن بداتەوە بە چێڵسی
یاریگا-یانەی لیۆنی فەڕەنسی داواکارییەکی چێڵسی رەتکردەوە بۆ ئەوەی زووتر لە وادەی دیاریکراو خواستنەکەی ئیمێرسۆنی بەرگریکار بەکۆتا بهێنن.
هاوینی رابردوو، بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بە خواستن لە بلوزەوە گوێزرایەوە بۆ لیۆن ئەمەش پاش هاتنی بێن چیڵوێڵ بۆ یانەکە بەڵام جێگرەوەکەی ئیمێرسۆن تووشی پێکانێکی دریژخایەن هات و یانەکە هەوڵیدا ئیمێرسۆن پاڵمیێری بگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، چێلسی ئەو مافەی نیە زووتر داوای گەڕاندنەوەی بکات ئەمە جگە لەوەی لیۆن مافی ئەوەی هەیە بەیەکجاری ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
بلوز بە ناچاری بەدوای یاریزانێک دەگەڕێت بۆ بەرگریکاری باڵی چەپ و هەریەک لە لوکاس دینێی ئێڤەرتۆن و تاگلیافیکۆی ئەجاکس دوو لە بەربژێرەکانن.