ئینگلتەرا

فەرمی: جۆن تێری گەڕایەوە چێڵسی

Yariga App

جۆن تێری کاپتنی مێژوویی یانەی چێڵسی لە رۆڵێکی نوێ دا گەڕایەوە ستامفۆرد بریج.

سێ ساڵ لەمەوبەر جۆن  بلوزی بەرەو ئەستۆن ڤیلا جێهێشت و دواتر دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد بەڵام لە ئەرکە تازەکەیدا سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا و گەڕایەوە یانە دێرینەکەی.

تێری لە چێڵسی پۆستی راوێژکاری راهێنەری ئەکادیمیای چێڵسی وەردەگرێت. وەک لە بەیاننامەکەی یانەکەدا هاتووە ئەرکی ئەو یاریزانە یارمەتیدانی یاریزانە لاوەکان و راهێنەرانی ئەکادیمیایە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ساڵانی یاریکردنی لە یانەکەدا.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە لەگەڵ ساڵی تازەدا دەستبەکاردەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button