ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ: ئێستا تەنها لە بردنەوە بەرامبەر ریال مەدرید دەکەمەوە

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رتیدەکاتەوە لەم کاتە باس لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان سەبارەت بە دەنگۆکانی پەیوەندی کردن لە ریزەکانی یانە ئیسپانیاکە دەڵێت ” ئێستا کاتی ئەوە نیە باسی ئەم بابەتە بکەم، ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئەوەیە کە ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان بکەین و، من بە هەموو شێوەیەک بۆ ئەم ئامانجە خۆم ئامادە کردووە ”.

ئێمباپێ هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا ریزەکانی یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات، بەڵام یانەکەی رەتیکردەوە دەستبەرداری بێت، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button