یاریگا-
عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وەڵامی دەنگۆیەكانی ڕۆشتنی لە یانەكەی دەداتەوە.
گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیە ئینگلیزیەكان باس لە نزیكبونەوەیان دەكرد لە یانە ئینگلیزیەكان.
دیمبلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی لۆگۆی بارسێلۆنای لە ستۆریەكەی خۆی داناوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو ئاشكرایكرد: دیمبلی ئەو وێنەیەی لە ستۆری داناوە لەبەر ئەوەی لە گفتۆگۆدایە و گفتۆگۆكانیش بەرەو پێشەوە چووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.