ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید چۆن دەتوانێت ئەم زستانە لەگەڵ ئێمباپێ گفتوگۆ بکات

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یەکێک لە ئامانجەکانی هاوینی داهاتووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە و، ئەم یاریزانە هەر بۆیەش تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هەموو یاریزانێک شەش مانگ پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی سەربەستە لەوەی لەگەڵ یانەیەکی دیکە گفتوگۆ بکات، بۆیە یاریزانەکەی شازادەکانیش کە ئامانجی یەکەمی وەرزی داهاتووی شاهانەکان، دەتوانێت لە دوای سەری ساڵی نوێ، لەگەڵ ئەو یانەیە دەست بە گفتوگۆ کردن بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید بۆی نیە بە نهێنی لەو وادەیەی کە دیاریکراوە لەگەڵ ئەو یاریزانە گفتوگۆ بکات، بەڵام بەپێ برگەی 18 لە یاساکانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە فیفا، پێویستە ریال مەدرید پێش وەختە نوسراوێک ئاراستەی یانەی پاریس سانجێرمان بکات و، ئەو یانەیە لە گفتوگۆکانی پێشوەختە لەگەڵ یاریزانەکەی ئاگادار بکاتەوە، بە پێچەوانەوە یانەکە تووشی سزایەکی قورس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button