یاریگا–
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داوا لە سەرجەم دانیشتووانی گۆی زەوی دەکات، لە پێناو سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکانیان ماسک ببەستن.
راهێنەرەکەی ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەمڕۆی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر لێستەر سیتی گووتی ” داوایەکی لە خەڵکانی بەریتانیا بە گشتی و جیهان بە تایبەتی هەیە، لە پێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەکانیان ماسک ببەستن، چونکە ماسک نەبەستن دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ”.
گواردیۆلا هەفتەی رابردووش کاتێک دەنگۆی دواخستنی پرێمەرلیگ بڵاوبووەوە، گلەیی ئەوەی کرد کە رۆژانە خەڵک لەسەر شەقامەکان دەبینێت بێ ئەوەی ماسک ببەستن و دووری نێوان خۆیان رەچاو بکەن.